کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەولێر/ سەردانی شاندێکی پەیوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە رۆژنامەی خەبات

22:31 - 18 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردانێکدا ٥٦مین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی خەباتی لە ستافی ئەو رۆژنامەیە پیرۆزبایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی پەیوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەمەد ساڵح قادی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٥٦مین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی رۆژنامەی خەبات سەردانێکی پێکهێنا و لەلایەن سەلام عبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات و هاوكارانیەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

قادری بەو بۆنەوە لەلایەن پەیوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بە نوێنەرایەتی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی كوردستان ئۆرگانی كۆمیتەی ناوەندیی حیزب و هەروەها رۆژنامەی ئاگری سەر بە حیزبی دێموكراتەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرایەتی رۆژنامەی خەبات كرد و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی هەر چی زیاتریان لە پێناو خزمەت بە گەل و نیشتمان بۆ بە ئاوات خواست.

کازیوە.ر