کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، جاسم بەنیئادەم باوکی شەهید فیرۆز بەنیئادەم لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە شاری ئورمیە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
جاسم بەنیئادەم لە سالی ١٣٢٢ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی ئاودیلانی ناوچەی کنار بەرۆژی سەر بە شاری ئورمیە لە دایک بووە و بەردەوام مالی ناوبراو شوێنی حەوانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
شەهید فیرۆز بەنیئادەم دەچێتە ناو ریزی پێشمەرگەی رێگای رزگاریی کوردستان و لە سالی ١٣٦٣ی هەتاویدا، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگەڵ پاسدارانی رێژیمی ئێسلامیی ئێران پەیوەست بە ریزی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان بوو.
تەرمی جاسم بەنیئادەم لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە گوڕستانی گوندی ئاودیلان بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری جاسم بەنیئادەم دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
کازیوە.ر

جاسم بەنیئادەم