• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە مۆزەخانەی ناودارانی مەهاباد، دەستنووسی ٣ هونەرمەندی کورد پیشان ئەدرێت

زایینی: ٠٨-٠٤-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠١/١٩ - ١٦:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە مۆزەخانەی ناودارانی مەهاباد، دەستنووسی ٣ هونەرمەندی کورد پیشان ئەدرێت
کوردستان میدیا: کەرەستە و دەست‌نووسەکانی مامۆستا هێمن، محەممەد و جەعفەری قازی لە مۆزەخانەی ناودارانی مەهاباد خرایە بەر چاوی خەڵک.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ گالەری لە دەست‌نووسەکان، بەرهەم و کەرەستەی تاکەکەسی مامۆستا محەممەد ئەمین شێخولیسلامی ناسراو بە "هێمن"، محەممەد قازی ناسراو بە "باوکی وەرگێڕانی ئێران" و جەعفەر قازی لە مۆزەخانەی ناودارانی فەرهەنگی و هونەریی مەهاباد بە رووی خوازیاراندا کرایەوە.

مۆزەخانەی ناوداران لە بنکەیەک دامەزراوە، کە مامۆستا هێمن شاعیری ناوداری کورد، ١٠ ساڵی کۆتایی ژیانی لەوێدا بەسەر بردووە.

ئێستا لەم مۆزەخانەدا، جگە لە ٣ گالەریی ناوبراو، ٢ ویترینی تایبەت بە خالید حیسامی ناسراو بە "مامۆستا هێدی" و محەممەد ماملێ)ش بە رووی خوازیارانی هونەردا کراوەتەوە.

مەبەست لە دامەزراندنی مۆزەخانەی ناودارانی فەرهەنگی و هونەری مەهاباد کە بە "مۆزەخانەی هێمن" ناسراوە، کۆکردنەوەی دەست‌نووسەکان و بەرهەم و کەرستەی تاکەکەسی ناودارانی مەهابادە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا