کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد – سووریه کۆ بووەوە

16:14 - 20 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی بنکەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد – سووریە لە شاری هەولێری کرد و لەگەڵ شاندێکی ئەو ئەنجومەنە کۆبوونەوەیەکی پێک هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد – سووریە لە شاری هەولێر چاوپێکەوتنی پێک هێنا و لەلایەن سعود مەلا سکرتێری پارتی دێموکراتی کوردستان – سووریە و ئیبڕاهیم برۆ سکرتێری پارتی یەکیەتی کورد – سووریە و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لەو چاوپێکەوتنەدا کۆمەڵێک مەسەلەی پەیوەندییدار بە بارودۆخی ناوچە و سیاسەت و هەڵسووکەوتی وڵاتانی ناوچە و دۆزی کورد بە گشتی و کوردستانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات بە تایبەتی خرایە بەر باس.

لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا، لەسەر پەیوەندی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و بەتایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە جەخت کرایەوە و پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ مەسەلەی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا و دابین‌بوونی مافی کورد لەو بەشە لە کوردستان دووپات کرایەوە.

کازیوە.ر