کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ئایینیی ناوچەی پاوە کۆچی دوایی کرد

18:11 - 24 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی ساتیاری ناوچەی باینگان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مامۆستا مەلا سەدیق نەسری یەکێک لەو مامۆستا ئایینی و نیشتمانپەروەرانه بوو که به درێژایی تەمەنی خزمەتی به گەل و نیشتمانەکەی کرد و له گوندی ساتیاری پیش‌نوێژیی مزگەوتی دەکرد.

مامۆستا سەدیق هەمیشه پەیامی ئاشتی ونیشتمانپەروەری له نێو خەڵکی ساتیاری و گوندەکانی هەورامان وجوانڕۆ بڵاو دەکردەوه.

مامۆستا سەدیق نەسری لە کاتی تێرۆرکردنی مامۆستا مەلا محەممەد رەبیعی لەلایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە هەڕەشەی لێکرا که نەڵێن تێرۆر کراوه بەڵام مامۆستا بوێرانه وتی: ئەوانەی ئەو تێرۆرانەیان کردووه بۆ خەڵک ناسراون و کارەکەیان ئەوه بووه، پێویست ناکات ئێوه بۆ خەڵک ناسراون.

مامۆستا سەدیق پاش خزمەتێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەی پاوە و جوانڕۆ لە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەدا لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا مەلا سەدیق نەسری دەکات و خۆی بە شریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

گادەر. د