کوردستان میدیا: خاتوو مەنجول کەڵەشی ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزب ئەسپێردەی خاک کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەنجول کەڵەشی تەمەن ٤١ ساڵ و کچی مەحموود، خێزانی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات قاسم کەڵەشی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری گوندی کورەی سەرێی ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە لە دایک بووە و هەر لە منداڵییەوە بە رێبازی دێمۆکرات ئاشنا ببوو.
کوڕەمامێکی خاتوو مەنجوول بەناوی کەرەم شەهیدی حیزبی دێمۆکراتە و هەروەها برایەکیشی لەنێو ریزەکانی دێمۆکرات کەم ئەندام بووە و ئێستا ئەندامی حیزبە و لە ئورووپا دەژیت.
خاتوو مەنجول ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لەگەڵ کاک قاسم کەڵەشی پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکرات ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هەم ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب بووە و هەم ئەندامی رێکخراوی یەکیەتیی ژنان بووە و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە رێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار بوو.
خاتوو مەنجول سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و نیوەڕۆی هەمان رۆژ لەنێو ئاپۆرای هاوڕێان و هاوسەنگەرانیدا لەگۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێمۆکرات لەجێژنیکان ئەسپێردەی خاک کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو مەنجول دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.