کوردستان میدیا: وەستا رەسووڵ بامە خەڵکی شاریمەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، وەستا رەسووڵ بامە کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
وەستا رەسووڵ یەکێک لەو کەسایەتییە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرەکانی شاری مەهاباد بوو و بە هۆی قەبووڵ نەکردنی زوڵم و زۆرەکانی حکوومەت پاشایەتی لە ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی ئاوارەی باشووری کوردستان دەبێت و پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دیسان دەگەڕێتەوە کوردستانی رۆژهەلات و دوای داگیرکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دیسان روو لە باشووری کوردستان دەکاتەوە و لە ناوچەکانی قەڵادزێ و سەنگەسەر نیشتەجێ دەبێت.
ناوبراو وەک هاوڕێیەکی دڵسۆزێکی نیشتمانپەروەر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوییەوە لە فێرگەی کۆمیسۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی درێژەی بە خزمەت دا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
گادەر. د