کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەریوان/ چالاکێکی کورد حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

17:58 - 26 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: عەلی خۆشنەمک چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی مەریوان لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، عەلی خۆشنمەک چالاکی سیاسی کورد دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو خەڵکی مەریوان و تەمەن ٥٢ ساڵە کە لە رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاویدا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.

عەلی خۆشنمەک پاش تێپەڕاندنی ٧٠ رۆژ دەستبەسەری لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوودا بۆ بەندی گشتیی زیندانی شاری مەریوانەوە گوازرایەوە.

عەلی خۆشنمەک چالاکی سیاسی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران و پرۆپاگەندا دژی نیزام بە ٣ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

کازیوە.ر