کوردستان میدیا: رووداوی هاتوچۆ لە رێگای مەسیف ــ هەولێر گیان لەدەستدانی ٣ کەس لە ئەندامانی دوو بنەماڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ١ و نیوی شەوی رابردوو، ٢٦ لەسەر ٢٧ی خاکەلێوە، سۆهەیلاشەریفزادە، ئەندامی حیزبی دێموکرات، كچی سمایل شەریفزادە ناسروا بە قالە سوور پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران و هاوسەری سیروان حەقانی، ئەندامی حیزبی دێموکرات بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە جاددەی مەسیف ــ هەولێر، گیانی لەدەست دا.
سۆهەیلا شەریفزادە، لە دایکبووی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شاری بۆکان، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە كۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ هەولێر، ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد و هەروەها ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بوو.
هەر وەها لەم رووداوەدا منداڵێکی سۆهەیلا شەریفزادە، بە ناوی سینا حەقانی تەمەن دوو ساڵ گیانی لە دەست داوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە هەر لەو رووداوەدا، ژنێكی دیكەش بە ناوی مێهری عزەدینی هاوسەری پەیمان دافێعی، ئەندامی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەی پێشووی حیزب، گیانی لە دەست داوە.
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی، تەرمی سۆهەیلا و کوڕەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ئەندامانی رێبەری، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان و ئەندامانی حیزب بە خاک سپێردران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری سۆهەیلا شەریفزادە و مێهری عزەدینی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.