کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دوو پیشانگای هونەری لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد

20:51 - 27 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: دوو پیشانگای هونەرە وێناییەکان و شێوەی ژیان و ژینگە لە مەهاباد و بۆکان بە رووی خوازیاران کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پیشانگایەکی هونەرە وێناییەکان لەلایەن دوو هونەرمەندی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ئیسمائیل پاکزاد و سارا تەڵایی و هونەرمەندێکی دیکەی خەڵکی تونکابون بە ناوی عەلی مەلاحوسێنی لە مەهاباد بەرێوەدەچێت.

لەم پیشانگایە زیاتر لە ١٨٠ بەرهەم لە بواری جۆراوجۆری هونەرە وێناییەکان بە شێوەی تابلۆی نەقاشی، ویترا و دکوراتیو خرایە بەر چاوی خوازیاران.

لە بەشێکی دیکە لەم پیشانگایەدا، وێنەی پۆرترەی کەسایەتییە ئەدەبی و هونەرییەکانی کوردستان نمایش کرابوون.

هەروەها، پیشانگای نەقاشی شێوەی ژیان و ژینگە بە خستنە بەرچاوی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانی ئەنوەر مستەفا‌زادە هونەرمەندی بۆکانی دەستی بە کار کرد.

مستەفازادە لە بەرهەمەکانی خۆی، ژینگەی بۆکان و داب و نەریتی ئەم شارەی بە بەکارهێنانی رەنگی رەوغەنی و تکنیکی پەیکەرتاشی نەقاشی کردووە و زیاتر لە ٤٧ بەرهەمی خۆی هەتا کۆتایی مانگی خاکەلێوە لە قاڵبی پیشانگایەکدا خستووەتە بەرچاوی خوازیاران.