کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری لوبنان هەڕەشەی لە رێبەری رێژیمی ئێران کرد

23:14 - 27 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: نیهاد ئەلمەشنووق وەزیری وڵاتی لوبنان لە بارەی هەر جۆرە دەستدرێژیەک بۆ سەر وڵاتی عەرەبستانی سعوودی بە توندی هەڕەشەی لە رێبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٥ خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، نیهاد ئەلمەشنووق وەزیری لوبنان لە رێوڕەسمێکدا کە لەلایەن یەکیەتی حەشیمەتی بنەماڵەکانی بەیرووتی بەڕێوەچوو رو بە عەلی خامنەیی رێبەری رێژیمی ئێران وەتی: بۆ یەمەن دڵسۆزی بێجێ لە خۆی نیشان دەدات لە حالێکدا پشتیوانی لە کۆشتنی منداڵانی سووریە دەکات.

ئەلمەشنووق نیسبەت بە وەتەکانی خامنەیی لە بارەی باردۆخی یەمەن جەختی کردەوە، هەر وڵات و یا هەر کەسێک بیهەوێت هێرش بۆ سەر مەشرووعیەت،فەرهەنگ و خاکی وڵاتی سعوودی بکات لە بەرانبەریدا بە بڕشت رادەوەستین.

لەو پەیوەندییەدا، ماوەیەک لەمەوبەر سەرلەشکەر ئەحمەد ئەلعەسیری وەتەبێژی فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانەکانی عەرەبی رایگەیاند، زۆربەی ئەو ئێرانیانەی کە لە یەمەن بۆ پشتیوانی لە حووسییەکان چالاکی دەکەن تووشی چارەنووسی حووسییەکان دەبنەوە و وەتی:رێژیمی ئێران لە بواری راهێنانی نیزامیی و چەک‌وچۆل پشتیوانی لە حووسییەکانی سەر بە عەلی عەبدوڵا ساڵح دەکات.

پاش تێکهەڵچوونەکانی یەمەن و وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەری عەرەبستانی سعوودی لە بەرانبەر گرووپی حووسییەکان ، رێژیمی ئێران پشتیوانی لە حووسییەکانی یەمەن دەکات و عەلی عەبدوڵا ساڵح رێبەری لەسەر کار لابەراوی ئەو وڵاتە بە فەرمی دەناسیت.

رێژیمی ئێران بەردەوام لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بە دەستێوەردانی کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دراوسێ و پشتیوانی میلیشا و گرووپە تووندرەوەکانی دیکە مەحکووم کراوە و ئەوەش بووەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.