کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار کۆمپانی و پێنج کەس بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئێران تاوانبار کران

16:11 - 30 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: وەزارەتی دادی ئامریکا رایگەیاند چوار کۆمپانی و پێنج کەس کەرەستەی تێکنیکیی نیزامی نایاسایی‌یان هەناردەی ئێران کردوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆێترز، ئەو کۆمپانیا و کەسانە لە رێگای تایوان و تورکیە ئەو کەلوپەلانەیان رەوانەی ئێران کردووە، ئەم تاوانانە لە کاتێکدایە کە گرووپی ١+٥ بە سەرۆکایەتی ئامریکا لە یەکی بانەمەڕەوە دانوستانە ناوکییەکان دەست پێ دەکەنەوە.

بە پێی دۆسیەی ئەو کۆمپانیا و کەسانە لە دادگای ئامریکا، ئەو پێنج کەسە بە سەندنی ٢٨ملیۆن کەرەستەی نیزامی بە نرخی ٢٤ ملیۆن دولار تاوانبار کراون و ئەو کەسانە بە هەناردەی ئەو کەرەستانە بۆ رژێمی ئێران، گەمارۆکانی ئامریکا لەبارەی قەدەغە کرانی هەناردەی کەرەسە تکنیکیەکان بۆ رژێمی ئێرانیان پێشێلکردووە.

ئەو جۆر کەرەستانە لە سیستمی جۆراجۆری نیزامی بۆ وێنە مووشەکەی کرووز و چەند جۆر مووشەکی دیکە کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

ناسنامەی کەسانی تاوانبار، بەهرام میکانیک تەمەن ٦٩ ساڵ، توورەج فەریدوونی تەمەن ٤٦ ساڵ و خەسرەو ئەفقەهی تەمەن ٧١ ساڵ راگەیەندراوە کە لە بازرگانی کردنی ئەو کەرەستانە چالاک بوون و ئەو سێ کەسە ئێستا لە ئامریکا دەستبەسەر کراون.

ئارتوور شێو و مەتین سادێقی دوو تاوانبارانی دیکەی ئەو دۆسیەیەن کە لە دەرەوەی ئامریکا بڕیاری دەستبەسەر کردنیان دراوە.

کۆمپانی هۆسۆدای تایوان و فاراتل پارسیان کە خاوەنیان بەهرام میکانیک و خەسرەو ئەفقەهین لە ناردنی ئەو کەرەستانە بۆ رژیمی ئێران رۆلی سەرەکیان بووە.

کۆمپانی فاراتل پارسیان کەلووپەلێ سەرچاوە ماڵییەکان لە کاتی پێویستدا بە خوازیارانی وەک وەزارەت بەڕگری و رێکخراوی وەزەی ناوکێ هەناردە کردووە.

ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای  پی‌پال  (PAYPAL)کە کۆمپانیایەکی نێونەتەوەیی گرینگ و چالاک لە بواری بازرگانییە ئەڵکترۆنیکییەکانە و لە بواری پێدانی پارە لە رێگەی ئانلاین لە جیهاندا چالاکی دەکات بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی دژی رژیمی ئێران لە لایەن وەزارەتی دارایی ئامریکا بە پێدانی ٧،٧ ملیۆن دولار سزای بە سەر داسەپاوە.

هەروەها ئامریکا، کۆمپانیای نەوتی شلومبرژه  ی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران بۆ دوەر دانی گەمارۆ نەوتییەکان بە پێدانی ٢٣٢ ملێون دولار سزا داوە.