کوردستان میدیا: کۆنسێرتێکی مۆسیقا لە لایەن عەلیئەکبەر مورادی تەنبوورژەنی ناودار و خاوەن سەبکی کۆرد لەگەڵ کۆرەکەی لە ناوەندی زانکۆی نیۆیۆرک بەرێوەچوو.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی نیۆیۆرک تایمز، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، عەلیئەکبەر مورادی تەنبوور ژەنی ناوداری کۆرد چەند پارچە مۆسیقا لە ئاوازە کوردییەکان لە چوارچێوەی کۆنسێرتێکدا لە ناوەندی زانکۆی نیۆیۆرک پێشکەش کرد.
نیۆیۆرک تایمز رایگەیاندووە: کۆنسێرتی ئەو هۆنەرمەندە ناسراوە یارسانییە، تێکەلێک بووە لە ئەوینداری و عێرفانی.
ئەو کۆنسێرتە لە دوو بەش بەرێوەچوو. لە بەشی یەکەمیدا بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە پێشکەش کران و بەشی دووهەمیشی چەندین پارچە مۆسیقای سۆنەتی لە خۆ گرتەبوو.