کوردستان میدیا: شارۆچکەی پیشەسازیی ئیلام بە قەیرانی دارایی و نەبوونی پشتوانەی ماڵی بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەو دۆخەش بێکار بوونی ٢٠٠ پیشەگەری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شارۆچکەی پیشەسازیی ئیلام لەچەند حەفتەی رابردوودا لەگەڵ کەمیی دارایی و بوودجە بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەو دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی کە چارەنووسی ٢٠٠ کرێکار ناروون بێت.
لە ئەنجامی داخرانی سێ کارگەی بەرهەمهێنەری ئەو شارۆچکە( پلاستیک سازی، بیسکویت سازی و وشکەبار) کارەکانیان بە شێوەی نیوە چالاکی لێهاتووە و بە دوای ئەو قەیرانە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس دۆخی پیشەکانیان ناڕوونە.
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کە ئەو بارودۆخە لە کاتێکدایە کە فەرمانداری، نوێنەرانی مەجلیس و تەنانەت پارێزگاریش خۆیان لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بواردووە و چارەسەری کێشەکان و بیکار بوونی زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری پێشەسازی ناکەن .
داخران و تێکشکانی ئابووریی بەشێک لەشارۆچکەی سەنعەتی ئیلام لە حاڵێکدایە کە پێشتر مورتەزا دارایی سەرپەرەستی ئەو شارۆچکە باسی لە تەرخان کردنی ١٢ هەزار ملیارد بودجە بە شارۆچکە نیوەکارەکان بە تایبەت ئیلام کردبوو.
لەم پەیوەندییەدا، کارخانەی فوولادنەوەردی ئەیوانغەرب چالاکی خۆی راگرتووە و ئەمەش بووە هۆی بێکاربوونی ٤٥ کرێکاری ئەو کارخانەیە، ئەمەش بووەتە هۆی بێکاربوونی رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵک لە شاری ئیلام.
کارخانەی پیشەیی فوولادنەوەردی ئەیوانی غەرب بەرهەمهێنەری میلگەردی ئاجداری فوولادە و یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی جۆرەکانی میلگەرد لە کوردستانی ئێرانە.