کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی رێژەی تەلاق و دابەزیینی رێژەی هاوسەرگیری لە ئێران

17:56 - 31 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا:رەوتی روو لە گەشەی تەڵاق لە ئێران هاوکاتە لەگەڵ قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتە و رۆژانە ژیانی هاوبەشی دەها بنەماڵە بەرەو تێک چوونە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا:سەرپەرەستی ناوەندی ئامار و زانیاری حەشییمەتی رژێمی ئێران رایگەیاند:کە زیادبوونەوەی تەڵاق لە سەدا ٥.٣ و داکشانی هاوسەرگیری لەسەدا ٦.٥ .

سەرپەرەستی ئاماری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ،لە بارەی ئاماری هاوسەرگیری و تەڵاق لە ساڵ١٣٩٣ی هەتاوی رایگەیاند: لە ساڵی رابرددو ٧٢٤هەزارو ٥٣٤ حالەتی هاوسەرگیری تۆمار کراوە کە لە سەدا ٦.٥ کە بە نیسبەت ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی داکشانی بەخۆیەوە بینیوە.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی رژێمی ئێران،لە ساڵی ١٣٩٢ هەتاوی ١٦٣هەزارو٥٧٢ حالەتی تەڵاق رووی داوە کە ئەم رێژە لە ئاستی شارەکان ١٤٩هەزارو٦٤٧ و ئاواییەکان ١٣هەزارو٩٣٥ حالەت هەڵکشانیان بەخۆیەوە بینیوە.

ئاماری ساڵی ١٣٩٣ هەتاوی کە لە پێوەندی دیاردەی تەڵاق کراوە ئاستی تەڵاق نیسبەت بە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە سەدا٥.٣ هەڵکەشانی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاستی تەڵاق لە ئێران بە سەرەنجدان رێژەی تەلاق نیسبەت بە حەشیمەتی،بەرانبەری لەگەڵ ئاستی تەڵاقی سێ وەڵاتی سەرەکی ئۆروپای رۆژئاوا دەکات.

پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ ناوەندە فەرمییەکانی رژێمی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ئاماری تەڵاق رایگەیاند،لە ساڵی رابردوو لە سەدا ٧٠ خوازیارانی تەڵاق ژنان و لە سەدا ٣ پێاوان و لە سەدا ٢٦ لە تەڵاقەکان بە رێکەوتن نێوان ژنان و پێاوان رووی داوە.

زۆربەی تەڵاقەکان لە ئێران لە گرووپی تەمەنی ٢٥ تا ٣٠ ساڵە،ئاماری چوونەسەری لە سەدا ٤ تەڵاق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٣ هەتاوی باس لەوە دەکات کە زۆرینەی تەلاقەکانی تۆمار کراو رێژەی ژنان لە سەدا ١٤.٥ لە گرۆپی تەمەنی ٢٧تا٢٩ ساڵ، هەروەها زۆرترین تەڵاقی تۆمار کراوی رێژەی پێاوان لە سەدا ١٦.٢ لە گرۆپی تەمەنی ٢٧تا٢٩ ساڵ بووە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ٩ی خەزەڵوەر ساڵ ١٣٩٣ی هەتاوی بڵاو بوونەتەوە،لە سەدا ٨٠ رێژەی تەڵاق لە گرووپی تەمەنی ٣٠ ساڵەن.

ئاماری تەڵاق لە ئێران بە هۆی مسئلەی ئابووری، ئیعتیاد، بێکاری روو بە زیادبوونە و بەرپرسانی رژێم گرینگی بەو مسئلە نادەن.