کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی تۆزوخۆڵ لە کەش و هەوای پارێزگاکانی کوردستانی ئێران

17:48 - 3 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: کەش و هەوای کوردستانی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی تۆزوخۆڵی لە رادەبەدەر، پیس بووە و لەم باریەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ بەرپرسیارتییەک لەمەڕ قەیرانی ژینگەپارێزی نەگرتووەتە بەر.

به پێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا تۆزوخۆڵ لە پارێزگاکانی کوردستان بە هەڵکردنی با چڕتر بووەتەوە، ژیانی هاووڵاتیانی خستەوەتە بەر مەترسی جیددی.

بە پیی راپۆرتی هەواڵدەریی ناۆخۆیەکانی ئێران، روودانی ئەو دیاردەیە لە پارێزگاکانی ئیلام، ورمێ، سنە، کرماشان گەیشتەوەتە ئاستی هێلی سوور و مەترسی جیددی خەستەوەتە ژیانی هاووڵاتیانی ئەو شارانە.

باردۆخی کەش و هەوای پارێزگای ئیلام بە هۆی ت تۆزوخۆڵی لە رادەبەدر و هاتنی شەپۆڵی وردیلەکانی خاک بە شارەکانی ئیلام، ئەیوان، دەڕەشار و مێهران گەیشتەوەتە ئاستی هۆشداری جیددی.

شارستانی ئەیوانی رۆژئاوا بە برآورد لە گەڵ شارەکانی دیکە کەش و هەوایەکی پیستری هەیە بە چەشنێک کە رێژەکەی دەگاتە ٢٦٥ میکرۆگرەم.

لەو پەیوەندییەدا کەش و هەوای پارێزگای کوردستان لە باردۆخێکی قەێرانئاویی دایە و بە پێ ئاماری ساڵەکانی ١٣٩٣تا ١٣٥٨ هەتاوی رێژەی خۆڵبارین بە شێوەیەکی نێونجی لەم پارێزگایە ١٦ رۆژ لە ساڵ بڵاو بووتەوە ئەوە لە حالێکدایە کە لە ساڵی ١٣٥٨ هەتاوی تا ساڵی ١٣٩٣ ئەم رێژەیە بە شێوەی نێوەنجی بە ١٣٠ رۆژ رووی لە هەڵکشان بووە.
هەروەها بڵاو کراوەتەوە کەش وهەوای پارێزگای کرماشان بە هۆی هاتنی وردیلەکانی خۆڵ و هەڵکردنی با، لە رۆژانی داهاتوودا پیس بوونی کەش و هەوا زیاد دەبێ.

حەسەن روحانی لە هەڵبژاردنی خۆیدا بەلێنی دا بوو کە کێشەی خۆڵبارین چارەسەر دەکات بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەولێک بۆ چارەسەر کردنی لەو بوارەدا نەدراوە.

کێشەی ژینگەپارێزی لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئێراندا ،کارەساتی مرۆڤی بە دوایەوەیە.

هێرشی وردیلەکان لەم ساڵانەی دوایی دا، بەردەوام لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای ئێران بوونی هەبووە و لە رۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەربووەتەوە و دانێشتوانی ئەم ناوچانە بە جێگای هەوا ،خاک هەڵدەمژن.

بەرێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی ئێران، لە ساڵی ١٣٩٣ هەتاوی لەگەڵ کێشەی خۆڵبارین بەرەوروو بووەو و بەردەوام بوونی ئەو کێشەیە دەگەریتەوە بۆ نەبوونی بەرێوبەرییەکی شیاو لە چەن دەهەی رابردوو دا.

بەرێوبەری نەشیاوی ژینگەپارێزی، یاسا و پلانی نادرووست لە ژێر ناوی گەڵاڵەی پەرەپێدانی ٥ ساڵە، گوێ نەدان بە کارناسان و پسپۆڕان، چالاکانی مەدەنی و NGO، هەمووی بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ژینگە بەرەوو لەناوچوون دەچێت ،بە چەشنێک ئێران لە ریزبەندی پلەی ژینگەپارێزی، وەک: فرەچەشنی ژینگەیی، سەرچاوە ئاوییەکان و کارکردی تەندرووستی خەراپترین پلەی هەیە، لەم بوارەدا پارێزگای کوردستان لە ریزی پیسترین شارەکانی دونیا دایە.

لە بەرێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی پارێزگای کرماشان گەڵاڵەیەک بۆ باشتر کردنی ئەو دۆخە پێشنیار کراوە، بەڵام نوێنەرانی مەجلیسی رژیمی ئیسلامی ئێران هیچ هەوڵێکیان بۆ دارشتنی ئەو گەڵاڵەیە نداوە.

لە حالێکدا پرسی وردیلەکانی تۆز و پیسی کەش و هەوا لە پارێزگاکانی باشووری ئێران بووەتە کێشە، حەسەن روحانی سەرکۆماری رژیمی ئێران رایگەیاندووە کە بەرگری لە وردیلەکان زەحمەتە و گەڵاڵەیەکیشی سەبارەت بەم دۆخە بە ئەنجۆمەنی بالای ژینگەی وڵات پیشنیار نەکردووە.

لە بارەی دۆخی وردیلەکان و کەش و هەوا، مەجلیسی رژێمی ئێران نە تەنها هیچ هاوکارییەکی نەکردووە بەڵکوو بوودجەی بەرگری لە وردیلەکانیشی وەلا ناوە.

ساڵی رابردوو یازدە رێکخراوی مافی مرۆڤ لە بارەی دۆخی ژینگەپارێزی، بە ئەحمەد شەهید هەواڵنێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی دۆخی مافی مروڤ لە ئێران، جان ناکس، کارناسی رێکخراوی نەتەوەیی سەبارەت بە بەڵێنەکانی مافی مرۆفی پەیوەندییدار بە ژینگەی ئەمن، خاوێن، سەقامگیر، داینێۆس پۆراس، کارناسی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیی لە بارەی ئەوی کەکەڵک وەرگرتنی هەموو مرۆڤیکە لە ئیستانداردە باڵاکان ژیانێکی پاک و خاوێن لە بواری جەستەیی و رۆحی، نامەیەکیان هەناردە کرد.

ئەو نامەیە لە لایەن ١١ ریکخراوی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی توێژەرانی ئێران، ئەنجوومەنی داکۆکی لە مافی مرۆڤی ئازەربایجان (اهراز)، ئەنجوومەنی یاسازانانی مرۆڤدۆست، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی لە کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ. ئینسایەتی ئێران، رێکخراوی ئورووپایی مافی مرۆڤی ئەهواز، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، رێکخراوی مۆدارای جیهانی، دادپەروەری بۆ ئێران، کۆمیتەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، دامەزراوەی نێودەوڵەتیی پەرەپێدانی فێرکاری بۆ هەواڵنێرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.

گۆڕانی کەش‌وهەوا، بەرزبوونەوەی پلەی هەوا، دابەزینی باران و هەندێک لە پڕۆژەکانی ئاوادانکردنەوە و کەمتەرخەم نیسبەت بە رێساکانی ژینگە، کێشەی کەم ئاوی و وشکبوونی زۆنگەکان لە دروستبوونی وردیلەکانی تۆزوخۆڵدا کاریگەری دادەنێت.

سوها.د