کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپرسی نوێی لە ئامریکا، دانووستانەکان لەگەڵ رێژیمی ئیڕانی \"بێ بەهرە\" نیشان دەدات

23:41 - 3 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا لە کرداری باراک ئۆباما به نیسبەت رێژیمی ئێران لە دانوستانە ناوکییەکاندا بە توندی رەخنەیان گرتووە و ناوبراویان بە نەرمی نواندنی زێدە لە حەد بەرانبەری رێژیمی ئێران تاوانبار کردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، لە راپرسییەکی زیاتر لە سەدا ٥٠ی بەشداربووان لە شارەکانی ئامریکا رایانگەیاندووە کە باراک ئۆباما لە دانووستانە ناوکییەکان لەگەل رێژیمی ئێران زیاتر لە حەد نەرمی دەنوێنێت.

لە ماوەی ئەم راپرسییە کە لەلایەن فاکس‌نیوز ئەنجام دراوە، زیاتر لە سەدای هەشتای کۆماریخوازە ئامریکاییەکان رایانگەیاندووە کە سەرکۆماری وڵاتەکەیان زیاتر لە حەد لە بەرانبەر رێژیمی تاران نەرمی دەنوێنێت و لەگەڵ ئەم رەفتارەی دەوڵەت بە تۆندی دژایەتی دەکەن.

بە شێوەی گشتی لە سەدا ٥٠ی لە بەشداربووان لە دانووستانە ناوکییەکان لەگەڵ رێژیمی ئێران موخالیفن و ئەم رێکەوتنەیان پێ بێ‌بەهرەیە و گشتیی سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی و دێموکراتەکانی ئامریکا لەوەی کە رێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئەمنییەتی نەتەوەیی ئامریکا بە هەژمار دێت هاوڕان.

هەواڵدەریی حکوومەتی مێهر لە ئێران بە ئاماژە بە راپۆرتی بڵاو کراو، رایگەیاندووە: لە سەدا ٥٧ی بەشداربووان لەم راپرسییەدا دژی ئاکامی رێکەوتنی لۆزانن.

راپرسی نوێ لە رێگەی تەلەفۆن و لە نێوان هەزار و دوازدە دەنگی تۆمار کراو لە سەرتاسەری ئامریکاوە ئەنجام دراوە.

سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی نوێی ئامریکا، رێژیمی ئێرانی گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان لە قەڵەم دا و هەروەها نیسبەت بە رێکەوتنی خراپ لەگەل رێژیمی ئێران هوشدارییان داوە.

زۆربەی بەرپرسانی باڵای ویلایەتی یەکگرتوو لە کردەوەی دانوستانی ناوکیی لەگەل رێژیمی ئێران رەخنەیان هەیە و رێژیمی ئێرانیان مەترسییەکی گەورە بۆ ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچە و جیهان دەزانن.

دانووستانی ناوکی رێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥ ماوەی ١٢ ساڵە درێژەی هەیە و سێناتۆرە کۆماریخوازاەکان و زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا دووپات کردنەوەی دانووستانی ناوکییان کڕینەوەی کات رێژیمی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی لە قەڵەم داوە.

سێناتۆر کرێک و مێنێندز دوو سێناتۆری کۆماریخوازی کونگرەی ئامریکا گەڵاڵەیەکی نوێیان بۆ چڕتر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێرانیان دارشتووە و بەپێی ئەو گەڵاڵەیە لە ئەگەری رێک نەکەوتنی رێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥ هەتا کۆتایی مانگی پووشپەر، گەمارۆی نوێ بە دژی ریژیمی ئیران پەسند دەکرێت.

بەرنامە و چالاکییە گوماناوییە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران نیگەرانی کۆمەڵگای جیهانی و رێبەرانی ولاتانی رۆژئاوای لێکەوتووەتەوە و خوازیاری لابردنی هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رێژیمی ئێرانن.

کارناسانی سیاسی لە سەر ئەو باوەرەدان کە ئامانجی درێژەدان بە دانووستانە ناوکییەکان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەستپێڕاگەیەشتن بە چەک و چۆڵی ناوکییە و دەبێ پیش بە دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی بگرترێت، چونکە دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی ئەمنییەتی جیهانی دەخاتە مەترسییەوە.