کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکرات لە سلێمانی کرد

14:56 - 5 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی میوانداری لە هەیئەتی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژى پێنجشەممە، ٣ی بانەمەڕ، مامۆستا ئيكرام بەرپرسى مەكتەبى پەيوەندييە كوردستانييەكانى يەكيەتىی نيشتمانى كوردستان هاورێ لەگەڵ مەحموود دەربەنديخانى ئەندامى مەكتەب و بەرپرسى بەشى كوردستانى خۆرهەڵات لەو مەكتەبە سەردانى دەفتەری پەيوەندييەكانى حيزبی دێموكراتيان لە شارى سلێمانى كرد و لەلايەن محەممەد ساحيبى ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسى پەيوەندييەكانى حيزب لە سليێمانى پێشوازييان لێكرا.

ئەو ديدارە لە درێژەى پەيوەندييەكانى رابردووى حيزبى دێموكراتی کوردستانی ئێران و يەكيەتىی نيشتمانى كوردستان بوو، كە تێیدا باس لە سەر بارودۆخی سياسى كوردستان، ناوچە و ئەرکی حيزبە كوردییەکان لەم بارودۆخەى ئێستادا كرا.

لە كۆتايى ديدارەكەدا، هەردوولا جەختيان لە سەر بەردەوام بوونی دۆستايەتى و هاوكارى زياتری نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان كردەوە.