کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات لە سێمیناری پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کوردی سووریە

17:06 - 5 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر بەشداریان لە سێمیناری پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کوردی سووریەدا، کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی ٤ی بانەمەڕ، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی محەممەدساڵح قادری، لە سەر بانگهێشتی فەرمی لە سێمینارێکی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کوردی سووریە، بەشدار بوون.

ئەم سێمینارە بۆ حەمید دەرویش سکرتێری حیزبی دێموکراتی پێشڕەوی کوردی سوریە، سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای سووریە، رۆژئاوای کوردستان و رە‌هەندە پەیوەندییدارەکان رێکخرا بوو.
ئەو سێمیناره بە بەشداری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرێوە چوو.

10678.jpg

هەر لەم پەیوەندییەدا، لە بەشی وڵام و پرسيارەكاندا محەممەدساڵح قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بە تيشک خستنە سەر هەڵوێست و پرنسيپەكانی حيزب لە پەیوەندی له گەڵ پاراستنی سەربەخۆیی سياسی و دەستێوەرنەدانی هێزە سياسيیەكان لە كاروباری بەشەكانی ديكەی كوردستاندا لەسەر كاری هاوبەشی لايەنەكان لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەييدا پێداگری کرد.

کازیوە.ر