کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سلێمانی/ بەشداری شاندی حیزبی دێموکرات لە سێمیناری رۆژی جیهانی کرێکار

14:36 - 6 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی بەشداریان لە سێمیناری حیزبی شیوعی کوردستان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی محەممەد ساحیبی نوێنەری حێزبی دێموکرات، لە سەر بانگهێشتی فەرمی لە سێمینارێکی حیزبی شیوعی کوردستان، بەشدار بوون.

ئەم سێمینارە بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنەکانی کوردستان، رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی و کاناڵەکانی راگەیاندن، حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار سێمینارێکی لەسەر بارودۆخی سیاسی هەرێم و کاردانەوەی بارودۆخی هەرێم لە سەر بارودۆخی کرێکارانی کوردستان پێکهات.

11681.jpg

بەپێی ئامار و داتاکانی رێکخراوەکانی کرێکاری کە لە سێمینارەکەدا باس کرا، بە هۆی داخرانی کارگەکان رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە رووی زیاد بوون دایە و رۆژ لەگەڵ رۆژ بارودۆخی ژیانی کرێکارانی کوردستان و بە تایبەت کرێکارانی بارچەکانی دیکەی کوردستان خراپتر دەبێت، کە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم بارودۆخە نالەبارەی کرێکاران، شەڕی داعش ، برانی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ناوەندی و زۆر بوونی کرێکار لە کوردستان بە هۆی ئاوارە و پەنابەرانەوە بوو.

کۆتایی سێمینارەکە بە پرسیار و وڵام و رێکارەکانی باشتر بوونی بارودۆخی کرێکاران تەرخان کرابوو.

کازیوە.ر