• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەرێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقای بیژەن کامکار لە مەهاباد

زایینی: ٢٦-٠٤-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٢/٠٦ - ١١:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەرێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقای بیژەن کامکار لە مەهاباد
کوردستان میدیا: کۆنسێرتێکی مۆسیقا لە لایەن بیژن کامکار هونەرمەندی بەناو بانگی کورد، سەرەڕای مەرگی هونەرمەندێکی مەهابادی ،بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر بەر چاو لە خوازیارانی مۆسیقای کوردی لە شاری مەهاباد بە رێوە چوو.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بیژەن کامکار یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای "کامکار" بۆ ماوەی ٢ شەو لە شاری مەهاباد کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی پێشکەش بە هۆگرانی کرد.

ئەمە دووەم جارە بیژەن کامکار کۆنسێرتی لەم چەشنە لە شاری مەهاباد رێک دەخات.

لە رۆژانی سێیەم و چوارەمی بانەمەڕ، چەند پارچە مۆسیقای فۆلکڵوری کوردی وەک: شمشاڵ، تار و دیوان، زەرب و دەف ژەنرا.

یەکەم شەوی کۆنسێرت بە هاوکاری ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان و بیژەن کامکار بەرێوە چوو.

بیژەن لە لای شەهرام نازری و محەممەد رەزا شەجەریان، هونەرمەندانی ناسراوی کوردستان و ئیران کاری هونەری کردووە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی "شەیدا" و "عارف" بووە و لە ژەنینی کەرەسەکانی ژەنیینی وەک: دەف، تەپڵ، قیچەک، سێ تار بە کەسێکی بە توانا دێتە ئەژمار.

بیژەن کامکار بە سەبکی سونەتی و لە بواری مۆسیقای کوردی بەرهەمی وەک: کانی سپی، ئاگری زیندوو، گووڵ نیشان، گەڵارێژان، سێوی سوو، زەردی خەزانی بەرهەم هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ، ئەرسەلان قانع زادە هونەرمەندی خەڵکی مەهاباد و ژەنیاری سازی" تمبک" لە نێوان جادەی تاران ـ قەزوین رووداوی هاتوچۆوە گیانی خۆی لەدەست دا، هەر لەو رووداوەدا سەلاح خزری هونەرمەندیکی دیکەی کورد کە لەگەڵ ئەرسەلان قانع زادە بوووە، بریندارە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان لە مەهاباد بوو و لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرقاڵی تەمرین و راهێنان بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی بیژەن کامکار بوو.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک