کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەرگی گوماناوی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوەندێکی پزشکی شاری ئیلام

17:31 - 6 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام بە هۆی نەخۆشی گورچیلە و بێ‌کەرەسەیی دەرمانی لە یەکێک لە ناوەندەکانی تەندرووستی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پارێزگای ئیلام ئیمکاناتی پزشکی لە بواری دەزگای بەردشکێنی گورچیلە و رادیۆلۆژی نییە و ئەمەش نەخۆشەکانی ئەو پارێزگایەی ناچار کردووە روو لە ناوەندە ناحکوومیەکان و شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بکەن.

لەو پێوەندییەدا، ماڵپەڕە خوجێیەکان بڵاویان کردوتەوە کە هاووڵاتییەکی ئیلامی لە کاتی نەشتەرگەری گورچیلە گیانی ئەستێندراوە.

بەرپرسی زانکۆی ‌علووم پزشکی ئیلامیش بە وتنی ئەوەی کە هیچ یەک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای دەزگای بەردشکێنی گورچیلەی نییە، ناراستەخۆ مردنی نەخۆشێکی لەو جۆرەی رەت کردوتەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە خەڵکی ئیلام ئەمەیان رەت کردووەتەوە و دەڵێن کە ماوەیەک لەمەو پێش نەخۆشێکی گورچیلە لە ناوەندێکی پزشکی گیانی لەدەست داوە.

هەروەها بەرێوەبەری ناوەندی پزشکی ئاسیا کە گومان دەکرێت نەخۆشی گورچیلە لەوێ مردبێت، ئەو مردنە بە دەنگۆ وەسف دەکات.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هێندێ‌ بەخشنامە و ئایین نامە لە بواری پزیشكیەوە بۆ پارێزگای ئیلام دیاری و پەسند كراوە، بەڵام هیچ كام لەو بەڵێنی و بڕیارنامانە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە و هاووڵاتییانی بە نیسبەت بڕیارەكانی لێپرسراوانی پارێزگاكە زۆر بێ‌متمانە كردووە
خەڵكی پارێزگای ئیلام بە یەكێك لە بێ‌بەریترینەكانی ئێران دێنە ئەژمار و لە بواری بێكاریشەوە پارێزگای ئیلام پلەی سێهەمی لە ئاستی ئێراندا هەیە.