کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی دێموکرات رۆژی خوێندکاری کوردیان بەرزو پیرۆز کرد

18:11 - 12 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ رۆژی خوێندکاری کورد جەولەیەکی نیزامی بەڕێوەبرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی خوێندکاران، یەکیەتیی خوێندکاران رۆژی هەینی ١١ی بانەمەڕ بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی ئەو یەکیەتییە رێزیان لە ١٢ی بانەمەڕ رۆژی شەهیدکرانی ئیسمایلی شەریفزادە، هێمای بزووتنەوەی خوێندکاری کورد گرت.

ئەو رێزگرتنەی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە جەولەیەکی نیزامی پیرۆز کرا.

شەهید ئیسماعیل شەریفزادە و هاوڕێیانی لە ساڵەکانی ٤٧ _١٣٤٦ی هەتاوی، بۆ رزگاریی نەتەوەی کورد دژ بە دەسەڵاتی رێژیمی پاشایەتی لە ئێران دەستیان دایە خەباتی چەکداری و دوای ١٨ مانگ شەڕی قارەمانانە لە رۆژی ١٢ی بانەمەڕ شەهیدا کران.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو رۆژەی وەک رۆژی خوێندکاری کورد دیاری کردووە.