ک/مــــــــــــیدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری مه‌ریوان و ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباد، چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتییان به بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه ــ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ــ به‌ڕێوه برد.
مه‌ریوان
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، به‌بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه ــ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ــ به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو چالاکی ته‌بلیغی له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌و شوێنانه که چالاکی ته‌بلیغاتیی تێدا به‌ڕێوه‌چوو بریتین له:
سێ‌ڕێیانی له‌نجاوا، پادگانی ئه‌رتش، نه‌خۆشخانه‌ی تازه، سێ‌ڕێیانی بێهزیستی، مووسک، دارسه‌یرانی 1 و 2، دارسه‌یرانی کۆن، فه‌له‌که‌ی دارایی، شه‌قامی عه‌به حه‌بیب، چوارڕێیانی ئه‌سڵی، چوارڕییانی بایوه، گه‌ڕه‌کی ته‌کیه، باخ پارک، مه‌یدانی ئیستادیۆم، گه‌ڕه‌کی ساوجییه‌کان، گه‌ڕه‌ک و فه‌له‌که‌ی ئیستادیۆم و ده‌وروبه‌ری هۆتێل زرێبار.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزب به بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان سه‌دان کورته نامه‌یان بۆ هاووڵاتییان ناردووه.
هه‌روه‌ها له گوندی رواری سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌وارامانی مه‌ریوان، به‌و بۆنه‌وه له‌سه‌ر ده‌که‌ڵی گوند، ئاڵایه‌کی کوردستان هه‌ڵکراوه که بۆته جێگای خۆشحاڵیی خه‌ڵکی گونده‌که.
له گوندی نێی سه‌ربه شاری مه‌ریوان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان چالاکی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌برد، ئه‌و چالاکییانه بریتین له:
هه‌ڵکردنی دوو ئاڵای کوردستان له چیاکانی پشت ئاوایی و ناردنی کورته‌نامه بۆ هاووڵاتییان به‌و بۆنه‌وه که دروشم‌گه‌لێکی وه‌ک باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌پێدانی رێگایانه و په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه و هه‌تا دوا دڵۆپی خۆێنمان درێژه‌ده‌ری رێبازی شه‌هیدانین له خۆ گرتبوو.
ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباد
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له چه‌ندین گوندی ناوچه‌ی شاماتی سه‌ربه شاری مه‌هاباد چالاکی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه بردووه و به نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانه له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌کان یادی شه‌هیدانی کوردستانیان به‌رز راگرت.
پاش ئاگادار بوونی هێز و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌و چالاکییانه، ده‌ڕژێنه ناو گونده‌کان و به خێرایی دروشمه‌کان ره‌ش ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و چالاکییانه بووه هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵکی ناوچه‌ی شامات.