کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

15:04 - 12 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: لازم موراد پەرەست خەڵکی گوندی دۆڵەپێسان سەر بە شاری ئورمیە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، لازم مورادپەرەست کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا لە شاری ئورمیە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

11697.jpeg
لازم موراد پەرەست

لازم مورادپەرەست کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو و دەیان جار له لایەن هێزه ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامییەوه دەستبەسەر و بێحورمەتی و پێ کرابوو و هەر بەم هۆیەوە تووشی نەخۆشی دڵ بوو.

تەرمی لازم مورادپەرەست لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە، دۆستان و ئاشنایان و خزم و کەس و کاری لە گوندی دۆڵەپێسان بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.