کوردستان میدیا: ئەحمەد حاجیزادە پێشمەرگەیەی دێرین و باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی سێشەممە رێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەحمەد حاجیزادە باوکی شەهید مەولوود حاجیزادە خەڵکی گوندی نەناس سەر بە شاری ئورمیە، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەکە و دۆستان و خزم و کەس و کاری بە خاک سپێردرا.
ئەحمەد حاجیزادە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران وێڕای کوڕەکەی پەیوەست بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبن.
شەهید مەولوود حاجیزادە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی نەناس سەر بە شاری ئورمیە لە دایک بووە و پاش پەیوەستبوون بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە پەسوێی پیرانشار شەهید بوو و گڵکۆکەی هەر لەو شارەیە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەحمەد حاجیزادە دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

مەولوود حاجیزادە