کوردستان میدیا: یەڵدا عەباسی گورانیبێژی کورد، پاش بێحورمەتی لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکەوە، ساڵۆنی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنەی، بەجێهێشت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، یەلدا عەباسی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی باکووری خوراسان، پاش ئەوەیکە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڤێستیڤاڵی نەتەوەیی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەکانی ئێران کە لە ساڵۆنی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو کەوتە بەر بێحورمەتی و بێریزی، ساڵۆنی فێستیڤاڵەکەی بەجێهێشت.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە لە کاتی بەڕێوەبردنی پارچە موسیقای ناوبراو، چەند جار بە شێوەی ئەنقەست دەنگی ئەم هونەرمەندەیان پچڕاندووە و ناوبراو بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی پاش خوێندنی گۆرانییەکەی ساڵۆنی فێستیڤاڵەکەی بەجێهێشت و سەرەڕای پێداگریی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە بۆ ساڵۆن نەگەڕایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە رایگەیاند، تێکدانی گۆرانییەکەی یەلدا عەباسی لە کاتی خوێندندا، ناڕەزایەتی بەشدار بووانی فێستیڤاڵەکەێ لێکەوتەوە.
یەڵدا عەباسی لە وتووێژێکدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاندووە، سەبارەت بە رێز و ئێحترامی بەشداربوانی فێستیڤاڵەکە ساڵۆنی بەجێنەهێشتووە.
یەلدا عەباسی ژنیاری دوتار و گورانیبێژی موسیقای مەقام، کرمانجی باکووری خوراسان و فولکلور، لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی دەستی بە کاری موزیک کردووە.
ناوبراو لەگەڵ چەندین گرووپی هونەری هاوکاری کردووە و لە چەندین فێستیڤاڵدا توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت
هەروەها ناوبراو پلەی یەکەمی لە رشتەی تەکنەوازی دوتاردا بەدەست هێناوە.
یەلدا ئامانج لە کارەکەی پەرەپێدانی فەرهەنگی پڕبار و رەسەنی کرمانجی باکووری خوراسان و ناساندنی بە جیهان لە قەلەم داوە.

یەلدا عەباسی