• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

حیزبی دێموکرات سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەربڕی

زایینی: ٠٨-٠٥-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٢/١٨ - ٠٠:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حیزبی دێموکرات سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەربڕی
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری مەهاباد، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

كۆمەڵانی خەباتگێڕی خەڵكی كوردستان!
رۆڵە تێكۆشەرەكانی نەتەوەی كورد!

بە دوای هەواڵی دەستدرێژی بۆسەر كیژێكی كوردی خەڵكی مەهاباد كارمەندی هوتیل تارا بە ناوی "فەریناز خوسرەوانی" لەلایەن مۆرەیەكی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییەوە و خۆ فڕێدانی ئەو كیژە لە نهۆمی چوارمی ئەو هۆتیلە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی كە بۆ پاراستنی كەرامەتی خۆی بە نرخی گیان لە دەستدانی، رووی دا لەگەڵ ئەوەی كاربەدەستانی رێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانییەكە و خەڵكی مەهاباد كردبوو كە ئەگەر ئیعتراز بكەن لەگەڵ دژكردەوەی توندی رێژیم بەرەوڕوو دەبن، بەڵام خەڵكی چاونەترسی شاری مەهاباد ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ١٧ی بانەمەر لە خۆپیشاندانێكی چەند هەزار كەسیدا و بە كۆبوونەوە لە بەر هۆتیلی تارا بێزاریی خۆیان لە كەرامەت‌شكێنی و بێ‎حورمەتی كردنی مۆرەكانی ئیتلاعات لە مەهاباد دەربڕی. خۆپیشاندەران بە ئاگر تێبەردان و بەردباران كردنی هۆتیلەكە نیشانیان دا كە ئەم كردەوە كەرامەت‌شكێنانە قەبووڵ ناكەن و بە دژكردەوە نیشانیاندان، هەڵوێستی شیاو و شۆڕشگێڕانە لە خۆیان نیشان دەدەن.

هێزە دژی گەلی و ئیتلاعاتییەكان بە مەبەستی بڵاوەكردن بە خۆپیشاندەران تەقەی راستەوخۆیان لە خەڵک كرد و ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان بریندار كرد، خەڵک بۆ بەرگری كردن لە خۆیان كەوتنە بەردباران كردنی هێزە سەركوتكەرەكان.

ئێستا وەزعی شاری مەهاباد بە تەواوی نائاسایی، پۆلیسی و ئەمنیەتی‎تر كراوە و دەوری شار بە هێزی هاوردە گیراوە و لە نێو شاریشدا هێزەكانی رێژیم لە هەموو شوێنەكان حوزووریان هەیە، بەم حاڵەش حەرەكەتە ئیعترازیەكە هەتا نووسینی ئەم راگەیەندراوە بەردەوامە.

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!
ئەو بێ‎ر‎ِێزی و سووكایەتی كردنە كە دوایین نموونەی لە مەهاباد دیترا، لە مێژە بەرانبەر بە رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و وەک سیاسەتێكی گشتیی رێژیم بەرانبەر بە كورد خۆی دەرخستووە و بێ‎دەنگی لە بەرانبەریدا دەبێتە هۆی بەردەوامی ئەم كردەوە دژ مرۆڤانەیە، بۆیە لەم كات و وەختەدا كە خوشک و برایانتان لە مەهاباد بوێرانە لە بەرانبە سەركوتی هێزە دژی گەلییەكاندا راوەستاون، پێویستە وێڕای مەحكووم كردنی ئەم تاوانە بە مەبەستی هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ خەڵكی مەهاباد ناڕەزایەتیی خۆتان لە رێژیم و پاڵپشتی كردنتان لە خەڵكی مەهاباد نیشان بدەن.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هاوكات لەگەڵ مەحكووم كردنی رەفتاری جینایەتكارانەی هێزە سەركوتكەرەكانی رێژیم، سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی شیاو و جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەردەبڕێ و هیوای چاکبوونەوە بۆ خۆپیشاندەرانی زام هەڵگرتوو دەخوازێ و لە هەمان كاتدا لەگەڵ بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی، قوربانیی پیلانی دەست و پێوندییەكانی رێژیم هاودەردی دەكا.

سڵاو لە بەرنگاری قارەمانانەی خەڵكی مەهاباد
سەركەوێ خەباتی یەكگرتووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دژ بە ستم و زۆرداریی رێژیمی كۆماری ئیسلامی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
کاتژمێر ٢٢
١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی
٧ی مای ٢٠١٥ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: