کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران هەڕەشە لە هاووڵاتییانی مەهابادی دەکات

23:36 - 18 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: جێگری پارێزگاری ئورمیە لە لێدوانێکی چەواشەکارانەدا لە هەوڵی بە حیزبی کردن و پێوەنیدار بوونی حەرەکەتی ئیعترازیی شاری مەهاباد بە بێگانە دایە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، عەلی‌ڕەزا رادفەر جێگری پارێزگاری ئورمیە وێڕای هەڕەشە لە هاووڵاتییانی مەهابادی، دەیهەوێ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد پێوەندیدار بە \'\'هێزی بێگانە\'\' و \'\'دوژمنەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران\'\' نیشان بدات.

ناوبراو لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی پارێزگای ئورمیە، هەڕەشەی لە لاوانی شاری مەهاباد کردووە و رایگەیاندووە کە بە توندی بەرەنگاری ناڕەزایەتییەکان دەبنەوە.

ناوبراو وتوویەتی: ئەندامانی حیزبەکانی دێموکرات و کۆمەڵە ئەو ناڕەزایەتییانە هیدایەت دەکەن و لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو رەوتە بە توندی بەرەنگاری ناڕازییان دەبینەوە.

ئەو بەرپرسەی پارێزگای ئورمیە لە کاتێکدا ئەو هەڕەشانەی کردووە کە لە دوێنێ ئێوارەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٣ کەس لەو ناڕەزایەتییانەدا بە دەستی هێزەکانی رێژیم بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێک دایە هەواڵی برینداربوونی هاووڵاتییانی ناڕازی لەلایەن ئەو بەرپرسەی پارێزگای ئورمیەوە پژڕاست کراوەتەوە.

رادفەر هەروەها لە هەواڵە چەوشەکارییەکانیدا دەڵێت: ناڕەزایەتییەکانی لاوان \'\'رەوتی گەشەسەندووی\'\' شاری مەهاباد دەباتە ژێر پرسیار.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە شاری مەهاباد و باقی شارەکانی کوردستانیش لە ماوەی دەسەڵاتداریی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە و بە تایبەت پاش کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق، هیچ خزمەتگوزارییەکی بەرچاو پێشکەش نەکراوە و هەر خزمەتگوزارییەکیش ئەگەر کرابێت زیاتر لە خزمەتی مۆرە و دەست و پێوەندییەکانی رێژیمدا بووە.