کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٢ پووشپه‌ڕ، ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له وڵاتی سویس رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات و نوێنه‌رانی پارت و رێکخراوه سیاسییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب له وڵاتی سویس له‌لایه‌ن به‌ڕێز نامدار سه‌فه‌ری به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان میوانی تایبه‌تیی به‌رنامه‌که، به‌ڕێز سدیق بابایی چالاکی سیاسی، سه‌باره‌ت به رۆڵی کاک دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو له خه‌بات و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورددا باسێکی پێشکه‌ش کرد و دواتریش له‌سه‌ر مێژووی تیرۆر و هۆکاری تیرۆری دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشکەش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا فیلمێکی دێکۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و تیرۆری دوکتور قاسملوو پێشکه‌ش و دواتریش په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز هیوا سه‌لیمییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له کۆتاییشدا په‌یامی ته‌ڤگه‌ری دێمۆکراتیکی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ره‌فعه‌ت و هه‌روه‌ها ژیاننامه‌ی شه‌هیدی نه‌مر کاک عه‌بدوڵلا قادری‌ئازه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حه‌مزه‌وه خوێندرایه‌وه.