کوردستان میدیا: یادی ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاورێیانی له دوو شاری فینلاند، به به‌شداری به‌رێز که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌رێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆڕیادێک به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی، به به‌شداری به‌رێز که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هاوکات له دوو شاری جیاجیای وڵاتی فینلاند به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند و یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو شه‌هینسوڵتانی و فازڵ سوڵتان‌په‌نا پێشکه‌ش کران. له به‌شێک له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: دوکتور قاسملوو له هه‌لومه‌رجێکدا ئاڵاهه‌ڵگری ئاشتی و دیالۆگ بوو، که وتاری شه‌ڕی چه‌کداری و شۆڕشی رووخێنه‌ر و ئایدیۆلۆژی به‌سه‌ر بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئوپۆزیسیۆنی رێژیم ئیسلامی زاڵ بوو. نه‌فسی دیالۆگ و گفتگۆ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، ئه‌رکێکی گرنگ و به‌رپرسایه‌تییه‌کی زۆر قورس‌تر له به‌ڕێوه بردنی خه‌باتی چه‌کداری بوو، بۆیه ئه‌و هه‌نگاو و ویسته‌ی دوکتور قاسملوو بۆ ئێمه رێبوارانی گه‌لی کورد له هه‌لومه‌رجی دوو ده‌یه دوای تیرۆری رێبه‌ری ئاسۆبینی گه‌لی کورد، هه‌ڵگری په‌یامێکی گرنگ و به‌رپرسایه‌تییه‌کی گه‌لێک زۆرتر له‌و سه‌رده‌مه‌یه.
په‌یامی گه‌شه‌پێدانی ئاشتیی ناوخۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزکردنی بڕوای جڤاکی له ناو گه‌لی کورددا و به‌رپرسایه‌تی گه‌شه‌پێدانی بانگی ئاشتیخوازانه‌ی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی و پێشكه‌وتووی گه‌له‌که‌مان له په‌ره پێدانی نرخ و به‌ها دێمۆکراتیکه‌کان و هومانیستی له ناو ئه‌و بزاڤه‌دا، که له‌ودا رێزگرتن له که‌ڕامه‌تی مرۆڤ بنه‌مای سه‌ره‌کیی به‌ره‌وپێشچوون و یه‌کگه‌یشتن بێت.
پاشان په‌یامی لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌کان پێشکه‌ش کران.
دواتر سروودێک له‌ژێر ناوی قاسملوو خوێندرایه‌وه.
پاشان به‌ڕێز که‌ریم په‌رویزی له رێگه‌ی نێتـه‌وه، به‌شداری کۆڕیاده‌که بوو و باسێکی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی سیاسی و مرۆیی دوکتور قاسملووی رێبه‌ر پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز په‌رویزی سه‌باره‌ت به گرینگیی به‌رز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی دوکتور قاسملوو و بیر و ئه‌ندیشه‌کانی وه‌کوو رێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و رێبه‌ره له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد قسه‌ی کرد. دوکتور قاسملوو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ گه‌له‌که‌ی که هه‌موو شتێکی له‌ژیان به‌خشی بوو و رووی کردبووه چیاکانی کوردستان بۆ ستاندنی مافی گه‌له به‌شخوراو و چه‌وساوه‌که‌ی. له‌لای دوکتور قاسملوو هیچ شتێک له ئازادی گرنگتر نه‌بوو و ده‌یهه‌ویست تاکی کۆمه‌ڵ له مۆره بێته ده‌رێ و وه‌کوو تاکێکی ئازاد بێت. دوکتور قاسملوو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگای خۆێ بوو که پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی گرتووه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوودا، ڤیدیۆی له ئه‌فسانه‌وه بۆ واقیع سه‌باره‌ت به مامۆستای دێموکراسی پیشان درا و به‌شی کۆیاتی رێوڕە‌سمه‌که سروودی ئه‌ی مامۆستای مه‌زن و زانا پیشاندرا.
له نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی و پارچه مووزیکی شۆڕشگێڕانه پێشکه‌ش کران.