کوردستان میدیا: رامین زەندنیا مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی پارێزگای سنه، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی پارێزگای سنه بەناوی \'\'رامین زەندنیا\'\'، رۆژی چوراشەممە رێکەوتی ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە مەبەستی پێشگرتنی ناوبراو لە بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتییەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا.
زەندنیا له ساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە، ئەندامی ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی سنەیە و پاش دوورخرانەوەی پەیمان نەودینیان بۆ شاری زەنجان، چالاکانە بۆ یەکگرتوویی ئەو ئەنجومەنە هەوڵی داوە و چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سنە، حەراستی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، فەرمانداری، ئەماکینی هێزی ئینتزامی و حیفازەتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانەوە بانگهێشت کراوە.
دوای دەستبەسەرکرانی \'\'شەهید فەرزاد کەمانگەر\'\' هەوڵێکی بێ بڕانەوەیان بۆ ئازادی و لابردنی حوکمی ناوبراو دا. هەروەها بۆ ناساندنی ناوبراو وەکوو چالاکی سینفی بە کانوونی سینفیی مامۆستایانی ئێران و رێکخراوی جیهانی مامۆستایان لەگەڵ هاوڕێیانی هەوڵیان داوە.
ناوبراو لە رۆژی ئیعدامکرانی فەرزاد کەمانگەر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر کرا، بەڵام بۆ خەبات دژی توندوتیژی کۆڵی نەدا و لە ساڵڕۆژی ئیعدامی فەرزاد کەمانگەر بەهۆی دەرکردنی بەیاننامەیەکی جەنجاڵی، لەگەڵ ١٨ مامۆستا بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
پاش ئازار و ئەزیەتی زۆر لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە، پەروەندەی دووهەمیان لە \'\'دادگای ئینقلاب\'\' بۆ دروست کرا و دوای لێپێچینەوەی بەردەوام و تاقەت پڕووکێن، رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٠ی هەتاوی، وێڕای \'\'پەیمان نەودینیان\'\' و \'\'بەها مەلیکی\'\' لەلایەن لقی چواری دادسەرای ئینقلابەوە بە بڕیاری \'\'قازی موبارەکی\'\' دەستبەسەر کران.
دواتر بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازادکران و پاش لێپێچینەوەی بەردەوام، بە حوکمی قازی بابابی ١١ کەسیان بە ٤ مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراو، بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کران.
هەر لەو پێوەندییەدا ٦٠ کەس لە مامۆستایانی شاری بۆکان بۆ حەراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان و ئیدارەی ئیتلاعات بانگهیشت کراون.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بە کوردستان میدیا گەیشتووە، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی بۆکان بەناوی \'\'رەحمانی\'\' و چەندین کەس لە مامۆستایانی ئەو شارە کەلە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایییانەی سەرانسەریی مامۆستایانی کوردستان و ئێران بەشدارییان کردبوو، بانگهێشت، بێڕێزی و بێحورمەتییان پێکردوون.