کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە لە پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سلێمانی

17:08 - 21 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی لقی پارتی دێموکراتی کوردستان ــ سووریە سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کرد و هاودەردی خۆی لەبارەی رووداوەکانی شاری مەهاباد و گیان لە دەستدان و بریندارانی ئەو شارە دەربڕی
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سووریە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی لە شاری سلێمانی كرد و لەلایەن دەفتەری نوێنەرایەتی پێوەندییەكانی سلێمانییەوە بە سەرپەرستی \'\'محەممەد ساحیبی\'\' ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پێشوازیی لێ‌ كرا.

لەو دیدارەدا باسێک لەسەر دۆخی كورد لە هەر دوو بەشی كوردستانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا كرا و شاندی پارتی دێموکراتی کوردستان ــ سووریە دڵگرانی و هاوخەمیی خۆی نیسبەت بە رووداوەكانی شاری مەهاباد و گیان لە دەستدان و برینداركرانی لاوانی ئەو شارە دەربڕی و پشتیوانیی خۆیان لە خەڵكی وەزاڵەهاتووی كوردستانی رۆژهەڵات دەربڕی.