کوردستان میدیا: بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا ١٥ هاووڵاتی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراون و بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا و لە زاری هەواڵدەریی هێرانا، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیم ئێران ١٥ هاووڵاتیی بەلووچ، کوژراون و بریندار بوون.
بە پشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکانی رێژیم ئێران، لە نێوان ئەو کەسانەی کە بە تەقەی راستەوخۆی مەئموورانی رێژیم کوژراون، لانیکەم ٤ کەسیان ژن و مەنداڵ بوون.
هەروەها و بە پشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکانی رێژیم ئێران لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی بەلووچ بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران بریندار و کوژراون.
لە کوردستانیش بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنی کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە رێگا و جاددەکانی کوردستان کەوتوونەتە بە تەقەی راستەوخۆ و لە ئەنجامدا ٦٤ هاووڵاتی کوژراون و بریندار بوون.