کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی پارتی ئازادیی کوردستان ــ باکوور، لە پێوەندییەکانی حدکا لە هەولیر

16:51 - 27 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی بەرێوەبەریی پارتی ئازادیی کوردستان ــ باکوور لەگەڵ نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، کۆبوونەوە.

بە پێی راپۆڕتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی كوردستان ــ باكوور بە سەرپەرستیی عەبدولڕەحمان گوندكی ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری، رێکەوتی ٢٦ی بانەمەری ١٣٩٤ هەتاوی، سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی لە شاری هەولێر کرد.

10831.jpg

شاندی پارتی ئازادیی کوردستان ــ باکوور لەلایەن هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد ساڵح قادری\'\' ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات پێشوازیی لێکرا.

لەو دیدارە پارتی ئازادی وێڕای پێداگریی خۆیان لەسەر ستراتیژیی هاوبەشی نەتەوەیی و خوێندنەوەی رووداوەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە روانگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە، ئامادەیی و پشتیوانی خۆیان بۆ هەر هاوكارییەكی پێویست لەسەر ئاستی كوردستانی باکوور بۆ خەباتی حیزبی دێموكرات دەربڕیوە.

لەو دانیشتنەدا \'\'محەممەد ساڵح قادری\'\' هەڵوێستی پارتی ئازادیی بە بایەخ وەسف کردووە و وێڕای ئاماژە بە كۆمەڵێک پرەنسیپی هاوبەشی نەتەوەیی، پشتیوانی و رێزگرتنی حیزب دێموكرات بۆ خەباتی بەشەكانی كوردستان لەسەر بنەمای دەستێوەرنەدان لە كاروباری یەكتر و پەرەدان بە پێوەندی و هاوكاری نێوانیانی دووپات كردەوە.

ئۆرهان كایا بەرپرسی پێوەندییەکانی \'\'پارتی ئازادیی کوردستان – باکووری\'\'ش لە هەولێر هاورێیەتیی شاندەکەی کردووە.