کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی دانیشتووی ئورمیە لهلایهن هێزه لیباس شەخسییەکانی رێژیمهوه دهستبهسهر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوای رووداوەکانی شاری مەهاباد و زاڵبوونی کەش و دۆخی ئەمنیەتی بەسەر کوردستاندا، لاوێکی کورد لە شاری ئورمیە بە ناوی جەمشید لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کرا.
جەمشید تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی گردێک سەربە بەخشی سیلوانا، رێکەوتی٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەمنییەتی و ئەنجامدانی \'\'چالاکیی سیاسی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئوپۆزسیۆن\' دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
پێشتریش هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری چاڵدۆران بە ناوی مەجید قولیزادە تەمەن ٣٢ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٤هەتاوییەوە هەتا ئێستا، ٤٦ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی ــ نیزامییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کراون.
لە چەند رۆژی رابردوودا و پاش سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد و سەردەشت دۆخی ئەمنیەتی لە شارەکانی کوردستان توندتر بووەتەوە و هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیم، لاوانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەسەر دەکەن.