کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە ڤانکۆوێری کانادا بۆ پشتیوانی لە هاووڵاتییانی مەهاباد بەڕێوە چوو

21:38 - 27 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: لە شاری ڤانکۆوێر خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە هاووڵاتییانی مەهاباد و مەحکووم‌کردنی سیاسەتی سەرەڕۆیانە و سەرکوتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کوردانی دانیشتووی شاری ڤانکۆوێر و دەروبەری ئەو شارە لە خۆپیشاندانێکی ‌هێمنانەدا پشتیوانی خۆیان لە راپەڕینی هاووڵاتییانی شاری مەهاباد و شارەکانیتری کوردستان دەربڕی.

لە خۆپیشاندانەدا سیاسەتی سەرەڕۆیانە و دەستدرێژی رێژیمی داگیرکەری ئیسلامی بۆسەر کەرامەت و مافەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات مەحکووم کرا.

ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە هاوکاری چەندین لایەنی سیاسی کوردستانی رۆژهەڵات رێکخرابوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربون و بە دروشم و بەرزکردنەوەی وێنە و پوستێری مەرگی فەریناز و راپەڕینی هاووڵاتییانی کورد مەهاباد ئەو جینایەتی رێژیمی ئێسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد.