کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له وڵاتی دانمارک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان، له شاری ئالبوورگی دانمارک به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که‌دا به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز ئیبراهیم لاجانی چه‌ند وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به خه‌بات و رێبه‌ری و که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو کرد گوتی: پاش ٢٣ ساڵ له شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو، ناوبراو هه‌ر هێزی بزوێنه‌ری حیزبی ئێمه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران له هێزی وره به‌خشی دوکتور قاسملوو ئیلهامی گرتووه.
له کۆتایی سمیناره‌که‌دا چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی به‌ڕێز لاجانی کرا و له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه وڵام درانه‌وه.