کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشگای ١٥ هەزار کەسیی ئیلام بەهۆی کەمیی بوودجە داخرا

22:54 - 28 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: ورزشگای ١٥ هەزار کەسیی شاری ئیلام دوای ٩ ساڵ بەهۆی کەمیی بووجە داخرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەڕای دانی بوودجەی زۆر بۆ دروست کردنی وەرزشگای ١٥ هەزار کەسیی شاری ئیلام بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئێران داخرا و بینای ئەو وەرزشگایە چارەنووسی ناڕوونە و لە حاڵەتی رووخان دایە.

رەوتی دروست کردن پرۆژەی بینای ئەو وەرزشگایە پاش چەند ساڵ و تەرخانکردنی بوودجەیەکی زۆر، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و بە وتەی کارناسانی عومرانی؛ تەمەنی بە سوودی ئەم وەرزشگایە لە حالی تەواو بوون دایە.

نەبوونی بەڕێوەبەری و بەرنامەیەکی تۆکمە لە پارێزگای ئیلام لە حالێک دایە کە پرۆژە وەرزشییەکانی ئەم شارە بەهۆی نەبوونی کارگێڕی شارەزا و دەروەست لە داخران دان.

پارێزگای ئیلام لە بواری ژێرخانی ئابوورییەوە بێ بەشە و هیچ گەڵالەیەکی بیناساز و عومرانی لەم پارێزگایە نەچووەت بواری جێ‌بەجێ کردنەوە، یان لە کاتی بەڕێوەچوونیدا کۆتایی پێ هێنراوە.

بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای ئیلام و تەنانەت باقی پارێزگاکانی ئێرانیش لە بارەی دۆخی وەرزش و گەڵالە عومرانییەکان، کەمتەرخەم بوون و وەڵامدەری داخوازییەکانی خەڵک نین.

دروست کردنی و تەواو بوونی ئەم بینا وەرزشییە، پێویستیی بە تەرخانکردنی بڕە بوودجەیەکی زیاترە کەلە باردۆخی ئیستادا کە گەمارۆ ئابوورییەکان بەرۆکی رێژیمی ئێرانی گرتووە، جێبەجێ کردنیان نەلواوە.