کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی هولەند پشتیوانی لەخەڵکی مەهاباد کرا

16:06 - 29 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: لە یەکێک لەشارەکانی وڵاتی هولەند خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە هاووڵاتییانی مەهاباد و مەحکووم‌کردنی سیاسەتی سەرەڕۆیانە و سەرکوتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەڕێوە چوو.

بە پێی راپۆڕتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ بانەمەڕی ١٣٩٤ هەتاوی،کوردانی دانیشتووی شاری دیهناخ و زۆربەی حیزبە کوردستانییەکان لە خۆپیشاندانێکی ‌هێمنانەدا لە بەردەم باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران پشتیوانی خۆیان لە راپەڕینی هاووڵاتییانی شاری مەهاباد و شارەکانیتری کوردستان دەربڕی .

لەو خۆپیشاندانەدا وێڕای لەقاودانی سیاسەتەکەنی رێژیمی ئیسلامی ئێران، بەشداربووان هاوسۆزی و هاودەردی خۆیان بۆ بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی و هەموو خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و زۆربەی حیزبە کوردییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی رێژیمی ئیسلامی ئێران رێکخرا بوو.

بەشدار بوان لەو خۆپیشاندانەدا دروشمی دژ بە رێژیمی ئێرانیان وتووەتەوە و چەندین پەخشان و پەیامیش خوێندراوەتەوە.