کوردستان میدیا: هیزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوودا له شاری ورمێ، شیرینیان له نێو خه‌ڵکدا بڵاو کردۆته‌وه. خه‌ڵک رق و بێزاریی خۆی له‌و کرده‌وه ده‌ربڕیوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری ورمێ، به‌هۆی مانگرتن و له‌به‌ر کردنی جلوبه‌رگی کوردی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و شاره به‌بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، شیرینییان بڵاو کردۆته‌وه.
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییه‌کی شاری ورمێ، هێزه‌کانی رێژیم هۆکاری بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و شیرینییه‌یان ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو به خه‌ڵک راگه‌یاندووه.
هێزه‌کانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعات له شه‌قامه‌کانی سه‌عدی، ئازادگان و حه‌زره‌ت‌پوور له گه‌ڕه‌کی بێهداریی شاری ورمێ به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو،شیرینییه‌یان بڵاو کردۆته‌وه.
هێزه‌کانی رێژیم کاتێک قین و تووڕه‌یی خه‌ڵکیان له‌و کرده‌وه نه‌شیاوه بینی، به زۆره ملێ شیرینییه‌که‌یان به خه‌ڵک ده‌دا، به‌ڵام خه‌ڵکی شاری ورمێ ئه‌و شیرینییه‌یان نه‌خواردووه و فڕه‌یان داوه.
خه‌ڵکی شاری ورمێ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێژیم، به داماوی و چاره‌ڕه‌شیی رێژیم له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری ورمێ وه‌سف ده‌که‌ن.