کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیسابی بانکی دوو شیرکەتی دیکە لەلایەن ئامریکاوە بە هۆی پێشێلکاریی گەمارۆ ئابوورییەکان بەسترا

22:17 - 2 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا دوو شێرکەتی دیکەی بە تۆمەتی کڕینی فڕۆکەی دەستی دووهەم، بە شێوەی نایاسایی بۆ رێژیمی ئێران، خستە ناو لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکان.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەزارتی خەزێنەداریی ئامریکا، شیرکەتێکی عێراقی بە ناوی ناسر ئێرلاینز و شیرکەتێکی ئیماراتی بە ناوی سکای بلوبێرد کە بە شێوەی نایاسایی، فڕۆکەی دەستی دووهەمیان بۆ رێژیمی ئێران کڕیوە و گەمارۆکانیان دەور لێداوەتەوە، حیسابی ئەو دوو شێرکەتەی بەستووە و مامڵەکردن لەگەڵ ئەو شیرکەت و کەسانەی قەدەغە کردووە.

سەپاندنی گەمارۆی ئابووری دژی دوو شیرکەتی ناسر ئێرلاینزـی عێراقی و سکای بلوبێردـی ئیماراتی یەکگرتووئ عەرەبی، هیچ پیوەندێکی بە گەمارۆ ئابوورییە پێوەندیدارکان بە پرسی ناوکی، کە قەرار بوو دوای رێکەوتنەکان لابردرێن نەبووە، بەڵکوو بە هۆی گەمارۆکانی ناسراو بە دژی تێرۆریزم یا هەمان پشتیوانییەکانی ئێران لە گرووپەکانی مقاومەتەتە، کە ئەو گەمارۆیانە دوای رێکەوتنیش لەلایەن گرووپی ١+٥ هەر درێژەی دەبێت.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا شیرکەتی ناسر ئێرلاینز لەگەڵ شیرکەتی خسووسی فڕۆکەوانی ماهان بۆ کڕینی ٩ فڕۆکەی دەستی دووهەم لەگەڵ رێژیمی ئێراندا هاوکاریی کردووە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە شیرکەتی فڕۆکەوانی ماهان بە تۆمەتی یارمەتیدانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵای لوبنان لەلایەن ئامریکاوە، گەمارۆی ئابووری بە دژی داسەپاوە.

ماوەیەک لەمەوبەر شیرکەتی پەی‌پاڵ (Paypal) کە شیرکەتێکی نێودەوڵەتیی گرینگ و چالاک لە بواری تراکنش‌های مالی الکترونیکی (جێبەجێ کردنی کاروباری بانکی)ـیە، بە هۆی پێشێل‌کردنی گەمارۆ ئابوورییەکان دژی رێژیمی ئێران، لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکاوە بە بڕی پارەی ٧.٧ میلیۆن دولار جەریمە کرا.

هەروەها، ئامریکا شیرکەتی نەوتی شلومبرژەی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران بۆ دەور لێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییە نەوتییەکان بە جەریمەی ٢٣٢ میلیۆن دولار مەحکووم کرد.

رێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی درێژەپێدان بە چالاکیی بەرنامە ئەتۆمی، لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە گەمارۆی قورسی ئابووری بەدژی داسەپاوە و هەتا ئێستا چەندین شیرکەت و بانک بە هۆی پێشێل‌کردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و هاوکاریی لەگەڵ رێژیمی ئێران بە جەریمەی نەختی مەحکووم کراون.