کوردستان میدیا: دوو پارتی باکووری کوردستان لە سەردانێکدا بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پەرۆشبوونی خۆیان، لەسەر ئەو وەزعەی لە پێوەندی بە هەڵسوکەوتی گەریلاکانی پە.کە.کە بە نیسبەت پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاتووەتە ئاراوە، دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی،هەیئەتێکی هاوبەشی دوو پارتی باکووری کوردستان، بە سەرپەرستی مەسعود تەک، سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیستی باکووری کوردستان و نیزامەدین تاج (بوتان) سکرتێری گشتیی پارتی وڵاتپارێزی باکووری کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات، بەسەرپەرستی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا هەیئەتی هاوبەشی دوو پارتی باکووری کوردستان لە سەردانەکەیاندا بە پەرۆشبوونی خۆیان لەسەر ئەو وەزعەی لە پێوەندی بە هەڵسوکەوتی گریلاکانی پە.کە.کە بە نیسبەت پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاتووەتە ئاراوە دەربڕی.
لەو پێوەندییەدا، حەسەن شەرەفی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە رای هاوڕێیانی پارتی سوسیالیستی باکوور و پارتی وڵاتپارێزی باکوور خستە روو و وێڕای سپاس لە هەڵوێستی برایانە و دۆستانەیان، لەسەر سیاسەتی حیزب و روانینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی لە رێگای وتووێژەوە کرد.
لە درێژەدا شەرەفی هیوای خواست هاوڕێیانی پە.کە.کە سیاسەتێک بگرنە پێش لە خزمەتی ئەو دۆستایەتیەدا بێ و زیان بە ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد نەگەیەنێ.