• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی pkk بڵاو کردەوە

زایینی: ٢٤-٠٥-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٣/٠٣ - ١٣:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی pkk بڵاو کردەوە
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە پەلاماری چەکدارنی PKK بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران, راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی مافخوازی کوردستان!
رێکخراو ‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
کۆڕ ‌و کۆمەڵە نێونەتەوەیی‌یەکان!
دوای چەند رۆژ هەوڵ ‌و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن ‌و دیاڵوگ لەگەڵ سەرکردایەتیی pkk بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش ‌و دڵتەزێن نەبین و گرفت ‌و کێشەیەک کەلە نێوان‎دا هەبوو بە لێک‎تێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ‌و بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٣٩٤/٣/٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤/٥/٢٠١٥ی زایینی هێزەکانی pkk تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد ‌و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین. بەپێی هێندێک زانیاری، هێزەکانی سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵ‌بوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی pkkدا هەیە.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
ئەو شەڕە نەخوازراوە دەکرا بە رێگای سیاسی و لۆژیکییەوە خۆی لێ لا بدەین و دەستە و یەخە لەگەڵ هێزیک نەبین کە ئەرکی ئەو رزگاریی بەشێکی دیکەی کوردستانە ‌و ئێمە کە بەدژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین، ئەوان نەکەونە ئەو نێوە و رووداوەکان بە ئاڕاستەیەکدا نەچن کە ئەوان ببنە سپەر ‌و قەڵغان بۆ هێزی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی pkk رادەگەیەنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوە‌و ئەوەش رادەگەیەنین نە دەسپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژەی کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم رێبەرایەتیی pkk پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو رێگا هەڵەیە گرتوویەتی بەر، هەڵگرێ‌.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان!
رێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
داواتان لێ‌دەکەین کە بە هەر رێگایەک بۆتان دەکرێ‌وێڕای مەحکووم کردنی ئەو شەڕفرۆشییەی PKK ، هەوڵ بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ناکوردانەی رێبەرایەتیی PKK بدەن و هەموومان چەکی خەبات و شۆڕشمان روو لە دوژمنانی گەل بکەین نەک روو لە یەک.

هەر جۆرە زانیارییەکی دیکە لە پێوەندی بە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکە و ئاکامی هەوڵە سیاسی و پێوەندییەکان بۆ کۆتایی‎هێنان بەو شەڕە، ڕای گشتیی لێ‌ئاگادار دەکەینەوە. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئاشتیخوازانەمان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و خۆسەپێن نابین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٤ی مەی ٢٠١٥ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی
  • ئاور‌ردانه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیسلامی سیاسی ئاور‌ردانه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیسلامی سیاسی
    به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی سه‌له‌فیگه‌ری جیهادی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مێژوویه‌كی كورتی هه‌یه‌. ئه‌و مێژوویه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ٢٠ ساڵی رابردوو.
  • مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینین کە دوو لایەن لە مێزی وتووێژ کەڵک وەربگرن تاکوو لایەنێک لایەنەکەی دیکە لە نێو بەرێ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینین کە دوو لایەن لە مێزی وتووێژ کەڵک وەربگرن تاکوو لایەنێک لایەنەکەی دیکە لە نێو بەرێ
    ئاخرین جار کە چووم و چاوم پێی کەوت بۆ پێشوازی من هاتبووە بەر دەرکی ساڵۆنەکە؛ هاتە پێش و بە پێکەنینەوە گووتی: "ئێستاش هەر بیر لە ڕێژیم چەینج دەکەیتەوە؟" یانی دەتەوێ حکومەتی ئێران بگۆڕی گووتم: "بەڵێ ئێستاش دەمهەوێ حکومەتی ئێران بگۆڕم، ئەنگۆش ڕۆژێک دێنە سەر ئەو باوەڕەی بەڵام ئەو ڕۆژە زۆر درەنگ دەبێ و هەردووک لامان هەزینەی زۆری بۆ دەدەین."
  • چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
    ئەم سیاسەتە پیلان داڕێژراوەی رێژیم یەک لاوازیی گرنگ و ئەساسیی هەیە کە ڕێژیم بیری لێ نەکردبووەو لە راستیدا نەک خاڵی لاواز، بەڵکوو چاڵی لاوازی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە.
  • کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ. کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
    کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
  • ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی
    تا ئێستا چەند کتێب لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بریتین لە: چریکه‌ی کوردستان، ژیان و هونه‌ری، گه‌وهه‌رێ، حه‌سه‌ن زیره‌ک و هێندێ له‌ به‌رسه‌رهاته‌کانی.
  • ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان
    چەندە ئەمریکا سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەبینێت، بێگومان هێندەش سوودی بۆ کورد دەبێت، هەر بۆیە نابێ کورد چاوەڕوان بێ کە تەنیا ئەو لەو دۆستایەتییە قازانج بکا یا خۆی بە قوربانی ببینێت.
  • زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان   و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه
    سەدەی ٢٠ که بۆ ئێمەی کورد لە لایەک وەبیرهێنەرەوەی ڕاپەڕینه جۆراوجۆرەکانی دژه ئستعمار و دژه داگیرکەرەکانی وڵاتمان بووە و لە لایەکی دیکەوە لێوانلێو بووە لە گۆڕانکاری ژئۆپۆلتیکی لە سەرانسەری جیهاندا و سەربەخۆیی زۆربەی نەتەوەکانی ژێر ژێرچەپۆکەی جیهان، شتێک بێجگە لە دووپات بوونەوەی مێژووی دیلیەتی نەتەوەکەمان نەبووە.
  • یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان
    دوای بەدواداچوونی هۆكاری ئەو نەخۆش‌کەوتنە پزيشكان ڕایانگەیاند کە جووتیاران کەڵکیان له سەمی شيميايى وەرگرتووە و ئەو دەرمانانە هيچ كوالێتيیەكيان نەبووه و ماوه بەسەرچوو بوونه.
  • چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران
    بە گشتی دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیک و دیکتاتۆرەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی هەموو کات لە پڕوپاگەندەکانی خۆیاندا، کاتی ئێستایان لەگەڵ کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتیان بەراورد دەکەن ئەوەش کارێکی زۆر هەڵە و هەڵخەڵەتێنەرە چونکە، تەواویەتی دونیا لە حاڵی گەشە کردندایە و بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی ئابووری هەر وڵاتێک باشتر وایە کاتی بەردەست لەگەل رکابەرەکانی ئەم وڵاتە و ئابووریی جیهانی بەراورد بکرێت.
  • بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە
    بەرهەمی ئەم کارە، ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزانەی حیزبی دەسەڵاتدار. بەڵام کورە لەبەر یارمەتیی دراوسێکەی، واتە چین، توانیویەتی زۆرێک لە پەنابەران لە سەر سنوور یان تەنانەت لە بەردەم باڵوێزانی وڵاتان لە پێکەن بگەڕێنێتەوە و سزای بدات.
  • کاوە سەرکەوت کاوە سەرکەوت
    رۆژی ١٥ی پووشپەڕ، لە شەڕی دەستەویەخەی شۆڕشگێڕی و تاوانباریدا، دوو نوێنەری ئازا و ئازاد و چاو پڕلە برووسکەی کۆڵنەدان و بەرخۆدان، مێژوویان پەلکێشی کۆساڵان و بۆڕیەر کرد و دووبارە دوژمنیان مایەپووچ کردەوە و لەو شەڕە بەتەواوی نابەرابەرەدا، دووئیرادەی بەرز و نارنجۆکێک بەسەر سەدان پاسداری تیرۆریست و جبەخانەی تاریکپەرستیدا سەرکەوتن، تاکوو دووبارە بسەلمێندرێتەوە کە ئیرادەی شۆڕشگێڕی و بەرزی مرۆیی زۆر بەهێزتر و بەرزترە لە چەکوچۆڵی دوژمنان.
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.