• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

خنکانی لاوێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ کاتی مه‌له‌ کردن له‌ وڵاتی‌ ئیرله‌ند

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ١١:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خنکانی لاوێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ کاتی مه‌له‌ کردن له‌ وڵاتی‌ ئیرله‌ند
ک/مــــــــــیدیا: لاوێکی کوردی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، خه‌ڵکی "سه‌لاسی باوه‌جانی"ی سه‌ربه‌ پارێزگای کرماشان له‌ وڵاتی ئیرله‌ند که‌ کاتی مه‌له‌ کردندا خنکا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستانی میدیا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا، لاوێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ ناوی "جه‌لال عه‌زیزی" خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ کاتی مه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیکه‌یدا خنکا.

هاووڵاتییه‌کی ئیرله‌ندی که‌ چاوی به‌ رووداوه‌که‌وه‌ بووه،‌ خێرا پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ و تیمه‌کانی فریاکه‌وتن پاش یه‌ک رۆژ گه‌ڕان، ته‌رمی ناوبراو ده‌دۆزنه‌وه.

جه‌لال عه‌زیزی، کوڕی ده‌روێش وسێن و خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و یه‌کێک له‌ بنه‌ماڵه‌ ئاواره‌کانی که‌مپی "ئالتاش"ی شاری رۆمادی بووه‌.

ته‌رمی جه‌لال، رێکه‌وتی 11ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی له‌ نێو ئاپۆرای خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت کوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌دا به‌ خاک سپێردرا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک