کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر \"بەرامبەری رەگەز\" لە هۆلەند بەڕێوە چوو

14:35 - 4 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسی نیودەوڵەتی لەسەر بەرامبەری رەگەز و کارەکانی پێویست لەم بارەیەوە، لەلایەن رێکخراوی پێشڕەوی ئالیانس (progressive alliance) و یارمەتی حیزبی کاری هۆلەند لەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە و یەکشەممە رێکەوتی ٢ تا ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وڵاتی هۆلەند لە شاری رۆتێردام کۆنفرانسی بەرامبەری ژن و پیاو بەڕێوە چوو.

ئەو کۆنفرانسە بە بەشداریی کەسایەتییەکانی ئورووپایی، ئاسیایی، ئافریقا و باشووری ئامریکا دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ کارەکانی خۆی بەڕێوە برد.

کۆنستانتین ۆوینوف، بەڕێوەبەری کۆنفرانسەکە لە دەستپێکدا باسێکی سەبارەت بە رەوشی ژنان لە وڵاتانی یەمەن و مەقدوونیە کرد.

پاشان چەند کەسایەتی کوردی بەشداربوو لە کۆنفرانسەکە سەبارەت بە رەوشی ژنان لە بەشەکانی کوردستان باسێکیان پێشکەش کرد و لە قسەکانیاندا باسی فەریناز خۆسرەوانی لە مهاباد، رەوتی ئێستای کوردستانی رۆژهەڵات، خەباتی ژنانی کورد لە کۆبانێ و هەروەها رەوشی ژنان لە باکوور و باشووری کوردستانیان کرد.

لە بەشێکی‌تری کوۆنفرانسەکەدا چەند کەسایەتی وەک دیدریک سامسوم  سکرتێری حیزبی کاری هۆلەند، ئەحمەد ئبوتلب شارەوانی شاری رۆتێردام و خاتو یێت بوسێماکر وەزیری پەروەردە باسێکیان پێشکەش کرد.
‎لەم کۆنفرانسە دوو رۆژەیەدا ٤ ۆرک‌شۆپ بەڕێوە چوون کە لە ۆرک‌شۆپەکاندا باس لە خەبات بو نەمانی قڵیشی رەگەزی، رەگەز و زانیاری، زنجیرەک لە جل‌وبەرگ و گەیشتن بە هاوسەنگی ژیانی کاری کرا.

لەم بەشەشدا بەشداربوۆانی کورد چالاکانە بەشدارییان کرد و رەوشی ژنانی کوردیان لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە هێنایە بەر باس.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، ۱٤ خاڵیان وەک بەیانییە دەر کرد و داوا لە بەشداربوان کرا کە ئەو بیاننامەیە واژۆ بکەن، چەندین خاڵی گرینگی ئەو بەیاننامەیە کە بە وردی باسی لەسەر کرا بریتی بوون لە: پەروەردەی ژنان،سەربەخۆیی ئابووری و بەشداریی ژنان لە بڕیارەکانی سیاسی.

‎لەم کۆنفرانسەدا دیار حاتەمی بەرپرسی پێوەندیەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی هۆلەند، لەیلا مێهرابی بەرپرسی لاوان لە هۆلەند و بەرپرسی پێوەندیەکانی لاوانی حیزبی دێموکرات شەونەم مێهرابی لەو وڵاتە بەشدار بوون.