کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەشداریی سکرتێری گشتیی حيزب لە کۆبوونەوەی ئەندامانی حیزب

18:10 - 4 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی حیزب لە ئاڵمان پێکهێنا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزب لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی حیزب پێک هێنا.

10904.jpg

هیجری لە قسەکانیدا بە وردی پرژایە سەر پرسی ناوکیی ئێران و رێکەوتنی وڵاتانی ١+٥ و ئاکامەکانی، بارودۆخی ئێران، هەموو بەشەکانی کوردستان و پرسی یەکگرتنەوە لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو و لەسەریان بە وردی قسەی بۆ ئەندامانی حیزب کرد.

لەو کۆبوونەوەدا مستەفا هیجری گوێی بۆ پێشنیار و رەخنەی ئەندامانی حیزب راگرت و بە وردی وڵامی دانەوە.