کوردستان میدیا: شانێکی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ پکک و هێرشی ئەو حیزبە بۆسەر حدکا، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستان بە سەرپەرستیی \'\'نیعمەت عەبدوڵڵا\'\' سەرۆکی ئەو یەکیەتییە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'حەسەن شەرەفی\'\' جێگری سکرتێری گشتی پێشوازیی لێ کرا.
ئەو سەردانەی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستان تایبەت بوو بۆ باسکردن لەسەر هێرشی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
یەکیەتیی پارلمانتاران رایگەیاند: پکک ئامادەیی خۆی بۆ دانیشتن لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕیوە.
شاندی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران وێڕای دەربڕینی سپاس لە هەوڵەکانی یەکیەتیی پارلمانتانی کوردستان رایگەیاند: حیزبی دێموکرات هەر لە سەرەتاوە باوەڕی بە ئاشتی و دیالۆگ بوو، ئێستاش کە هەر جێگایەک کە حکوومەت و پارلمانی هەرێمی کوردستان دیاری بکات ئامادەی دانیشتن دەبین، بە مەرجێک بەرژەوەندیی هەموو لایەک بپارێزرێ.