کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەهەمبەر هێرشی گەریلاکانی P.K.K بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزب لە کێلەشین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی دێموکرات بۆ مەحکووم کردنی هێرشی گەریلاکانی P.K.K بۆ سەر حیزبی دێموکرات لە چەندین گەڕەک و شەقامی شاری سەقز و چەندین گوندی ئەو شارە بە شێوەی دروشم نووسین چالاکییان بەڕێوە برد.
هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە جلوبەرگی مەدەنییەوە جیاواز لە جارەکانی پێشوو ئەو دروشمانەیان پاک دەکردەوە.
ئەو گەڕەک و شەقامانەی ناو شار چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە:
حاجیئاوا، ٣٢ میتری، ئازادەگان، شاناز، حەماڵاوا (بهارستان)ـی خواروـ سەرو و وەسەت، چوارچرا، حافز و شافیعی
هەروەها لە گوندەکانی چۆمەڵوو و چەند گوندی ناوچەی هەوشار و قارەوا و شەهرەک سەنعەتی ئەو شوێنانەن کە چالاکییان تێدا بەڕێوە چووە.
بهشێک لهو دروشمانهیکهنووسرابوون بریتین له:
ــ مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی گەلی کورد.
ــ زۆرەملی و پاوانکردنی قەندیلی سەربەرز لەلایان پ.ک.ک.ـەوە مەحکوومە.
ــ پێشمەرگەی حدکا لووتی نەیارانی گەلی کورد تێک دەکاتەوە.
خەڵکی شاری سەقز بە توندی هێرشی P.K.K بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات مەحکووم دەکەن و نیگەرانن لە هەر جۆرە شەڕی نێوخۆیی و خوشحاڵیی خۆشیان به گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ چیاکانی کوردستان دەربڕیوە.
هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن لە شاری سەقز هێلکۆپتەری شەڕکەری رێژیم بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە و بەرەو مەریوان رۆیشتووە.
بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچەکە، چهندین ماشینیسپایپاسدارانی رێژیم پڕ لهپاسدارو چهکوچۆڵلهسهقزهوهبهره و مهریوان بەڕێ کراون کە هەتا ئێستا روون نەبووەتەوە ئەو هێزانەی رێژیم لە چ شوێنێک جێگیر کراون.
ناو شاریسهقز بهتهواویئاڵۆزه و رێژیم بهردهوام هێزهکانیناوشاریزۆر دهکات و خهڵکیش بهتوندیئیدانهیکردهوهکانی PKK دەکەن.
هاووڵاتییەک وتی: خەڵکی ئەو شارە زۆر بهباشیپشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەکەن و ههڵوێستیان دژی پ.ک.ک گرتووە و نیگهراننکهئهم شهڕهبهرین بێتهوه.
لەو پێوەندییەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی شنۆ، رەبەت و بۆکان پشتیوانییان لە حیزبی دێموکرات راگەیاندووە و ئامادەبوونی خۆیان بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک دەربڕیوە و دوایان لە حیزبی دێموکرات کردووە کە ئیزن بدات لە نێوخۆ چالاکیی چەکداری دەست پێ بکەنەوە.
هەواڵەکان لە نیوخۆوە باس لەوە دەکەن؛ دوای هێرشی گەریلاکانی پ.ک.ک بۆسەر پێشمەرگەیانی حیزبی دێموکرات لە چیاکانی کێلەشین، ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتی لێکەوتەوە.
پاش هێرشی پکک بۆسەر هێزەکانی دێموکرات، ٣ پێشمەرگەی بریندار و پێشمەرگەیەکیش شەهید بوو.
ئەو کردەوەی گەریلاکانی پ.ک.ک لەلایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانەوە بە توندی ئیدانە کرا.
خەڵکی کوردستان ئەو هێرشە پ.ک.ک بە براکوژی وەسف کردووە.
حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەو هێرشەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان بە پاوانخوازی وەسف کردووە و مەحکوومی دەکەن.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ هەر جۆرە یارمەتی و پشتیوانییەک لە حیزبی دێموکرات دەربڕیوە.