کوردستان میدیا: منداڵان کوردستانی ئێران و عێراق به هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه چالاکانی بواری منداڵان، له‌مه‌ڕ ده‌ربڕینی هاوده‌ردیی خۆیان له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاواره و ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی سووریه، له هه‌ولێر کێبڕکێی هه‌ڵاتن به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی په‌یامنێر، منداڵانی کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له شاری هه‌ولێر، مه‌ودای ٤ کیلۆمیتر به‌بۆنه‌ی ده‌ربڕینی هاوده‌ردیی خۆیان له‌گه‌ڵ منداڵانی سووریه دەبڕن.
له‌م کێبڕکێیه‌دا تێکڕای منداڵانی که‌متر له ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ده‌توانن به‌شداری بکه‌ن و خه‌ڵاتیش وه‌ربگرن.
له په‌راوێزی ئه‌م کێبڕکییه‌دا رێوڕه‌سمێکی به‌شکۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و ئاماده بوان، په‌یامی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆیان بۆ منداڵانی سووریه دووپات ده‌که‌نه‌وه و ده‌نگی خۆیان رووله رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بیروڕای گشتیی جیهان به‌رز ده‌که‌نه‌وه، هه‌تا ئاوڕێکی زیاتر و جیدی‌تر له منداڵانی سووریه له هه‌رێمی کوردستان بدرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به هاوئاهه‌نگیی رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ راکردن، گرووپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌ری منداڵان و ناوه‌ندی نێرگز (کوردستانی ئێران) به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ن.
ئه‌م کێبڕکێیه رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی له پارکی سامی عه‌بدولـڕه‌حمان، به‌ڕێوه ده‌چێت.